دانا عەبدولکەریم: هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ئەو زۆنەی كە مەترسییەكان لەسەری مامناوەندە

SNN-
وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن رایگەیاند، نەخشەی بومەلەرزەی عێراق لە شەش زۆن پێكهاتووە، خۆشبەختانە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ئەو زۆنەی كە مەترسییەكان لەسەری مامناوەندە.
دانا عەبدولكەریم، لە وۆرکشۆپی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کە بە هاوئاهەنگیی چاپتەری کوردستانی پەیمانگەی کۆنکریتی ئەمەریکی، تایبەت بە پاراستنی هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە بەڕێوەچوو، رایگەیاند، بەپێی پێوەری رێختەر كە بۆ پێوانەی بومەلەرزە بەكاردێتو لە پلەی (1 بۆ 10) پێكدێت، زۆنی كوردستان لە پلەی 5 دایە.
دەشڵێت:”ئەگەر تا پلەی 5 بومەلەرزە لە هەرێمی كوردستان روبدات، زیانی گیانیو ماڵی زۆری نابێت، بەمەرجێك پرۆژەكان بەپێی ئەو كۆدو دیزاینانە جێبەجێ كرابێت كە پێشتر دانراون، بەڵام ئەگەر گوڕی بومەلەرزە بگاتە پلەی 6 دەقات زیانی زیاتر دەبێت”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



