
دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
ئه‌ندامێكى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌حاڵه نرخى دۆلار بگه‌ڕێته‌وه 132 هه‌زار دینار له بازاڕى ڕه‌شدا، ده‌شڵێت: “نرخى فرۆشتنى دۆلار ده‌بێت به دوو نرخ لێره به‌دواوه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ى شوبات، ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “له‌دواى بڕیاره‌كه‌ى بانكى ناوه‌ندى بۆ فرۆشتنى دۆلار له‌ڕێگه‌ى سه‌كۆى ئه‌لیكترۆنى و به‌كارهێنانى سیستمى سویفت نرخى دۆلار ده‌بێته دوو نرخ، كه یه‌كه‌میان بریتیه له نرخى فه‌رمى و دووه‌میشیان بریتیه له نرخى نا فه‌رمى، نرخه فه‌رمییه‌كه ئه‌و نرخه‌یه كه بانكى ناوه‌ندى دهیفرۆشێت به دامه‌زراوه و كۆمپانیاكان، نرخه نا فهرمییهكهش ئه‌وه‌یه كه له بازاڕى ڕه‌شدا مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت”.
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا نرخه‌كه له بازاڕى ره‌شدا ده‌گاته نزیكى 132 هه‌زار دینار؟ ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “من پێموایه له بازاڕى ڕه‌شدا نرخى دۆلار ناگاته‌وه نرخى بانكى ناوه‌ند و هاوشێوه‌ى ئێستا به به‌رزى ده‌مێنێته‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “من پێموایه رێكاره‌كانى بانكى ناوه‌ندى ناتوانن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نرخى دۆلار له بازاڕى ڕه‌شدا داببه‌زێنن”.
به وته‌ى ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید، “بانكى ناوه‌ندى ناتوانێت بڕه دۆلارى پێویست بخاته بازاڕه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه دابه‌زینى نرخى دۆلار مه‌حاڵه به‌مزووانه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


