وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف: 21/3 يەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دياريدەکەين

مانگی رەمەزان
SNN
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رايگەياند: پشت بە لیژنەکانی خۆمان دەبەستين بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان. رۆژی 29ـی شەعبان کە 21-3 دەکات، چاودێریی مانگ دەکەين و یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری دەکەين.
نەبەز ئيسماعيل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە SNNی راگەياند: ليژنەی بينينی مانگ ئێوارەی رۆژی 29ی شەعبان کە دەکاتە رۆژی 21/3 ليژنەی باڵا کۆدەبنەوە و بە هاوکاری ليژنە لاوەکييەکان يەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دياريدەکەين.
وتيشی “ليژنەکانمان لە ناوچەی گڵەزەردەی سلێمانی، چيای زاوا لە دهۆک، ناوچەی حاجی ئۆمەران و رەواندز و ئيدارەی راپەڕين و گەرميان چاودێری بينينی مانگ دەکەين”.
راشيگەياند: ئێمە پشت بە خۆمان دەبەستين بۆ دياريکردنی يەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش


