ئاڕتی بانک: ئەو کەسانەی بۆ دۆلار گۆڕينەوە گەشت دەکەن ئاشکرا دەکرێن

دینار و دۆلار
SNN
سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاڕتی بانکرايگەياند: ئەو کەسانەی بۆ دۆلار گۆڕينەوە گەشت دەکەن ئاشکرا دەکرێن، دەشڵێت “دۆلار سرياڵ نەمبەری لەسەرە و ئەمريکا دەزانێت لەکوێ خەرجکراوە و چاودێری دەکات”.
هەميلە گەردی سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاڕتی بانک لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفيزيۆنيدا رايگەياند: خەڵکێکی زۆر بۆ دۆلار گۆڕينەوە گەشتدەکەن، خەڵکی وا دێتە لامان کە پاسپۆرتيشی نييە و بە جل و بەرگەکەيدا دەزانی پێشتر هەر سەفەری نەکردووە.
دەشڵێت “لەدوای فرۆشتنی دۆلار بە گەستياران حاڵەتی تەزوير زياديکردووە، سەرەتا کڕیاری راستەقینەی دۆلاریان هەبووە، بەڵام دوای زیادکردنی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران کە بڕەکەی دەگەیشتە 7 هەزار دۆلار، بابەتی تەزویر دروستبووە”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



