كه‌ى نرخى دۆلار له بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراودا ده‌بێته 132 هه‌زار دینار؟

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN – عەلی حەمە سەعید
وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى شارى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌تێپه‌ڕبوونى كات نرخى 100 دۆلار له بازاڕه‌كان ئاڵوگۆڕى دراودا نزیك ده‌بێته‌وه له 130 هه‌زار دینار، ده‌شڵێت: “بازرگانان كاتیان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى فێرى سیستمى نوێى حه‌واڵه ببن”.
هه‌رچه‌نده ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو مانگه بانكى ناوه‌ندى عێراق نرخى 100 دۆلارى له 132 هه‌زار دیناردا جێگیر كردووه، به‌ڵام نرخى دۆلار له بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراودا له هه‌رێمى كوردستان و عێراق تاوه‌كو ئێستا نزیك نه‌بووه‌ته‌وه له‌و نرخه، به‌شێوه‌یه به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى شوبات، 100 دۆلار له بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراو له هه‌ولێر و سلێمانى به 153 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.
له‌و باره‌یه‌وه جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بە SNNی راگەیاند، “بەهۆی بەرزی خواستی بازرگانان و نەشارەزایی بازرگانان لە بەكارهێنانی ئەو پلاتفۆڕمەی بانكی ناوەندی كردویەتییەوە بۆ ئاڵوگۆڕی دراو، هاوكات بەهۆی بوونی خواستی دەرەكی لەسەر دۆلار، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار هێشتا هەر بە بەرزی ماوه‌ته‌وه لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراودا”.
وتیشى: “بازرگانانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش بەهۆی ئەوەی كاڵا و شمەك لە دەرەوە هاوردە دەكەن و عێراقیش وڵاتێكی بەكاربەرە، ئەمە وایكردووە بڕێكی زۆر دۆلار بە ئامانجی حەواڵەكردن و ئاڵوگۆڕی بازرگانی رەوانەی دەرەوەی وڵات بكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستاش بەشێكی زۆری بازرگانەكان بەشێوازی كۆن و دۆلار لەڕێگەی نووسینگەكانی حەواڵەكردنی دراوەوە رەوانەی دەرەوەی وڵات دەكەن، ئەمەش هۆكارێكە بۆ هێشتنەوەی بەرزی نرخی دۆلار”.
له وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ى ئایا پێشبینى ده‌كه‌ن كه‌ى نرخى دۆلار له بازاڕى دراودا نزیك بێته‌وه له نرخى بانكى ناوه‌ندى، “هەركاتێك بازرگانەكان لەگەڵ ئەو پلاتفۆڕمە نوێیەی بانكی ناوەندی عێراق ئامادەی كردووە بۆ حەواڵەكردنی دۆلار بۆ دەرەوە راهاتن و شارەزایی پێویستییان لەسەر پەیداكرد، ئەوا ئاڵ‌وگۆڕكردن و رەوانەكردنی كردنی دۆلار بۆ دەرەوە ئاسایی دەبێتەوە و ئەمەش دواجار دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، بەڵام ئەم پرۆسەیە پێویستی بەكات هەیە تا بازرگانەكان بەتەواوی خۆیان لەگەڵ ئەو سیستەمە نوێیە دەگونجێنن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش


