
SNN-عەلی حەمەسەعید
تا ئێستا رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دابەشنەکراوە، بەگویڕەی زانیارییەکانی SNN- دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی كە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بۆ مووچەی مانگی ڕابردوو بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژی سێشەممە 28/2/2023 كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دێت، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایش ئاماژە بەوەدەكات بۆ مانگی شوباتی ئەمساڵیش پارەی پێویست لەبەردەستدایە و لەدوای كۆتایی هاتن بە مووچەی مانگی ڕابردوو لەهەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی مانگی 2 دەستپێدەكات.
دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردووی فەرمانبەران بەردەوامی هەیە و سبەی یەكشەممە مووچەی سێ وەزارەت دابەشدەكرێت و ڕۆژی سێ شەممە 28/2/2023 كە كۆتا ڕۆژی ئەم مانگەیە بە دابەشكردنی مووچەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم لەگەڵ مووچەی خانەنشینانی سەربازی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون, كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆ و خاڵە گومرگییەكان بەردەوامی هەیە، بەڵام تا ئێستا تەواوی داهاتی فرۆشتنی نەوت نەگەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی و وابڕیارە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە ئەو داهاتەش بگەڕێتەوە، بۆیە بە ئەگەری زۆرەوە لە هەفتەی داهاتوو بە دیاریكراوی لە 5/3/2023 ئەگەری زۆر هەیە خشتەی نوێی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵ بڵاو بكرێتەوە.
هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، 751 هەزار و 805 كەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 كەسیان خانەنشینن، هاوكات مووچەی مانگێكی سەرجەم فەرمانبەرانیش زیاد لە 900 ملیار دیناری پێویست دەبێت.
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەموو 25ی مانگێک مووچە دابەشدەکەن، بەڵام دوای ئەوە تەنها سێ مانگ مووچە لەو بەروارە دابەشکرا و لەو کاتەوە بەردەوام دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


