ئه‌گه‌رى روودانى بومه‌له‌رزه‌ى تر هه‌یه له هه‌رێم تاوه‌كو 5 پله‌ى رێخته‌ر

كۆمه‌ڵێك هاووڵاتى قه‌زاى خه‌بات كه له ترسى بومه‌له‌رزه ماڵه‌كانى خۆیان به‌جێهێشتووه | فۆتۆ: SNN
SNN
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى له هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پلێتى عه‌ره‌بى جوڵه‌ى تێكه‌وتووه، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌رى روودانى بومه‌له‌رزه‌ى تر هه‌یه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى شوبات، شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زاى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، “به‌هۆى ئه‌و جوڵه‌یه‌ى كه كه‌وتووه‌ته نێو پلێتى عه‌ربى ئه‌گه‌رى روودانى بومەلەرزەی تر هەیە بە گوڕی دیاری نەکراو و کات و شوێنی نەزانراو لەداهاتوودا تا جێگیر بوونەوەی پلێتەکان”.
له به‌شێكى تر‌ى پێشبینیه‌كه‌یدا ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “بەڕای من ئه‌گه‌ر بومه‌له‌رزه‌كه‌ش رووبدات تا 5 پله‌ى رێخته‌ر ئەگەر هەیە، كاتێكیش له 5 پله‌ى رێخته‌ردا رووده‌دات زیانێكى ئه‌وتۆى نابێت مەگەر کاتی مانەوەی زۆر بێت و شیوازی کوالێتی و دروستکردنی بینا و خانووەکان خراپ بێت، زیان دروستده‌كات ئه‌گه‌ریش دروستیبكات زۆر كه‌مه”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 25ى شوبات دوو بومەلەرزە له نزیک شاری هەولێر روویاندا، یەکەمیان کاتژمێر 2:25 ی بەرەبەیان لە بەعشیقە روویدا بە گوڕی 4.2 پلە به پێوەری رێختەر و لە قوڵایی 20 کیلۆمەتر ژێر زەوی، دوومیان له کاتژمێر 3:09 بەرەبەیان له چەمی بەستۆرەی باکووری هەولێر روویدا به گوڕی 3.9 پلە بە پێوەری رێختەر و لە قوڵایی 7 کیلۆمەتر ژێر زەوى.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


