نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی گۆشت و شیر و هێلكە بە نرخی پاڵپشتیكراو بەسەر هاووڵاتیاندا

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد كە لە مانگی ڕەمەزاندا بەشە خۆراكێكی دیكە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت، هاوكات لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراقیش لە پەیوەندیدارن بۆ ئەوەی گۆشت و شیرو هێلكە بە نرخی پاڵپشتی كراو بۆ هەرێمی كوردستانیش دابین بكەن و هاووڵاتیان سودی لێوەربگرن.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی بۆ بەشێك لە خێزانە هەژارەكان لە عێراق بڕی بەشە خۆراك زیادكراوە لە لایەن وەزارەتی بازرگانیەوە، بەشێوەی سەبەتەی خۆراك پێیاندەدرێت، بەڵام تا ئێستا ئەم بڕیارە هەرێمی كوردستانی نەگرتووەتەوە، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە لە مانگی رەمەزاندا بەش و نیوێك خۆراك لە مانگی رەمەزاندا دابەشبكات، كەهەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا دەستمان كردووە بە دابەشكردنی یەكەم بەشەخۆراكی ساڵی نوێ هاوكات لە مانگی ڕەمەزانیشدا بەشەخۆراكێكی نوێ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكەین، بۆیە ئەم خۆراكانەی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشیان دەكەین كاریگەری زۆرباشی هەبووە لەوەی نرخی ئەو خۆراكانە لە بازاڕدا گران نەبێت بەشێوەیەك نەتوانن بیكڕن.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق لە گفتوگۆدابین بۆ ئەوەی هاوشێوەی پارێزگاكانی عێراق پێداویستی هاووڵاتیان لە ئاردی سفر، شیر، هێلكە، گۆشتی مریشك و گۆشتی سوور بۆ مانگی رەمەزان دابین بكرێت و بە نرخی پاڵپشتی كراو بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشبكرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


