وەزارەتی نەوتی عێراق دژی ئەوەیە حكومەتی هەرێم نەوت بفرۆشێت

0
364

SNN

فەرمانگەی یاسایی لە وەزارەتی نەوتی عێراق له‌ نوسراوێكدا وه‌ڵامی پێشنیارەكانی هەرێمی كوردستانی داوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت، “وەزارەتی نەوتی عێراق دژی ئەوەیە حكومەتی هەرێم نەوت بفرۆشێت”.

به‌م دواییانه‌ چه‌ند جارێك شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوونه‌ به‌غدا و له‌باره‌ی پرسی نه‌وت و پشكی كورد له‌ بودجه‌ی 2023ی عێراق و چۆنیەتی نوسینەوەی رەشنووسی یاسای نەوت‌و غازی فیدراڵ گفتوگۆیان كردوه‌.

23ی ئەم مانگەش جوتیار عادل، وتەبێژی ‎حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەکرد، شاندێکی یاسایی حکومەتی هەرێم گەیشتوەتە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی نەوت کۆدەبێتەوە، هەروەها شاندێکی دیکەش بەمەبەستی گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی لەگەڵ حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی یاسایی لە وەزارەتی نەوتی عێراق له‌ نوسراوێكدا كه‌ رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ ده‌رچووه‌ و وه‌ڵامی پێشنیاره‌كانی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان داوه‌ته‌وه‌ له‌ باره‌ی یاسای نەوت و غاز و لەكۆی 15 پێنشیار 10 پێشنیاریان رەتكراونه‌ته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، “وەزارەتی نەوتی عێراق دژی ئەوەیە حكومەتی هەرێم نەوت بفرۆشێت، هێڵی بۆری نەوت‌ و غازی تایبەت بەخۆی هەبێت، ئەنجومەنی نەوت‌وڤ غازی هەبێت، یاسای نەوت‌ و غازی هەرێم دوای هەڵوەشاندنەوەی لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە جارێكی تر زیندو بكرێتەوە”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this