نوێترین زانیاری لەبارەی وادەی دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان

خوێندکارانی پەیمانگا
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین ئاماژە بەوەدەكات حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە مانگانە بڕی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینار وەك دەرماڵە بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان خەرجبكات، سەرجەم زانكۆكانیش لیستی ناوی خوێندكارانی ناوە و دەرەوەی شارمان ئامادەكردووە و چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەكەین داوای لیستەكەمان لێبكات بۆ ئەوەی دەستبكرێت بە خەرجكردنی پارەكەیان كە بۆ خوێندكارانی ناوشار 40 هەزار و دەرەوەی شاریش 60 هەزار دینارە.
د. كامەران یونس، سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی هاوكاریكردنی خویندكاران لەڕووی مادییەوە حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە كە بۆ ئەمساڵی خوێندنیش بڕی مانگانە زیاتر لە حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینار وە پاڵپشتی بۆ قوتابییان و خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان و دابینكردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەكان خەرجبكرێت، ئێمەش لە زانكۆی سەلاحەدین ناوی سەرجەم خوێندكارانی ناوەوەی شار و دەرەوەی شارمان ئامادەكردووە و چاوەڕێی وەزارەتی داراین داوای لیستی ناوی خوێندكارەكانمان لێبكات بۆ ئەوەی دەستبكرێت بە دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكاران.
ئاماژەی بەوەشكرد، دڵنیام سەرجەم زانكۆكانی دیكەش هەمان ئەو پرۆسەیەی ئێمەیان ئەنجامداوە و لیستی ناوەكانیان ئامادەكردووە، هاوكات لەزانكۆی سەلاحەدین بۆ ئەمساڵی خوێندن ساڵی خوێندن نزیكەی 21 هەزار خوێندكار لەوەرگرتنی ئەو دەرماڵە سودمەند دەبن، كە بۆ خویندكارانی ناوشار بڕی 40 هەزار و دەرەوەی شاریش بڕی 60 هەزار دیناریان بۆ خەرجدەكرێت.
د. پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران بۆ SNNی ڕوونكردەوە، ڕاستە بڕیاری خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران دەرچووە بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك دیارینەكراوە بۆ دابەشكردنی، چونكە ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت بنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی و دواتر ئەوان رێنمایی بۆ دەربكەن و بینێرن بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا پاشان دەستدەكرێت بە خەرجكردنی پارەی دەرماڵەی خوێندكاران.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


