“ئەو گەنجانەی لەدەرەوەن كوڕی ئەم وڵاتەن و مافی خۆیانە ڕەخنە بگرن دەبێت ڕێزیان لێبگیرێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەو شاندەی پەرلەمان كە سەردانی وڵاتی بەریتانیایان كرد ئاماژە بەوەدەكات ئەو گەنجانەی لەوڵاتانی دەرەوە دەژین دواجار كوڕ و كچی ئەم وڵاتەن ومافی خۆیانە ڕەخنە لە هەر كارێكی خراپ بگرن كە لەهەرێم ئەنجام دەدرێت ئەوەش لە پەرۆشییانە بۆ حكومەتی هەرێم دەبێت ڕێزیان لێبگیرێت، سوپاسیشیان دەكەم كە بەگوڵ پێشوازییان لەمن كرد.
زكری زێباری، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی و ئەندامی ئەو شاندە پەرلەمانییەی كە سەردانی وڵاتی بەرتانیایان كردبوو بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە بەسەردانێكی فەرمی وەك لیژنەی ناوخۆی پەرلەمان سەردانی بەریتانیامانكرد و لەگەڵ چەند لایەنێکی پەیوەندیداری حكومەت و پەرلەمانانی بەریتانیا كۆبووینەوە، لە میانەی سەردانەكەماندا پەیوەندییەكی تەلەفۆنیم بۆ هات لەلایەن چەند كەسێكی نەنانسراوە و پێیان ڕاگەیاندم كە پێیان خۆشە لە نزیكەوە من ببینن، چونكە بەوتەی خۆیان ماوەیەكی زۆرە چاودێری كارەكانی منیان كردووە و بەتایبەت بەرگریكردنم لە زیندانیان بادینان پێیان خۆشە كە گوڵم پێشكەش بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، منیش بەڕێزەوە وەڵامی ئەو گەنجانەم داوە و بەدەم داواكارییەكەیانەوە چووم و بەگوڵ پێشوازییان لێكردم و دەستخۆشیان هەبوو كە من لە بەرەی خەڵكدا بووم و بەرگریم لە مافی هاووڵاتیان و زیندانیانی بادینانم كردووە، منیش پێم ڕاگەیاندن كە ئەوە ئەركی سەرشانی هەر پەرلەمانتارێكە و نایكەنە منەت بەسەر كەسەوە بۆیە دەستخۆشیم لێكردن كە لەدوورەوە چاودێری كاری پەرلەمانتاران دەكەن.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو گەنجانەی لەوڵاتانی دەرەوە نیشتەجێن وبەهەر هۆكارێك بێت هەرێمی كوردستانیان جێهێشتووە دواجار كوڕو كچی ئەم وڵاتەن و دەبێت ڕێزیان لیبگریت و مافی خۆیانە هەر ڕەخنەیەكیان هەبێت، چونكە ئەوە لە سۆنگەی پەرۆشیانە بۆ هەرێمی كوردستان كە ڕەخنە دەگرن و دەیانەوێت هەرێمی كوردستان بەرەو پێش بڕوات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


