
مسته‌فا سند، ئه‌ندامى سه‌ربه‌خۆى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: NABD
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌رچوونى یاساى نه‌وت و غاز ته‌نیا خه‌ونێكه، ده‌شڵێت: “هه‌رێمى كوردستان هه‌رگیز نه‌وت راده‌ستى ناوه‌ند ناكات”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ى شوبات، مسته‌فا سند، په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “ده‌رچوونى یاساى نه‌وت و غاز له عێراق ته‌نیا خه‌ونێكه، ده‌نا هه‌رگیز ئه‌و یاسایه ده‌رناچێت”.
په‌یوه‌ندیدار به كه‌یسى نه‌وتى هه‌رێم ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باسى له‌وه‌شكرد، “به‌غدا هیچ زانیارییه‌كى نییه له‌سه‌ر كه‌یسى نه‌وتى هه‌رێم به‌تایبه‌تیش گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا ده‌رچوونى یاساى نه‌وت و غاز سوود به چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌گه‌یه‌نێت؟ مسته‌فا سند ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، “گه‌شبینى هه‌رێم به ده‌چوونى یاساى نه‌وت و غاز ته‌نیا بۆ خۆهه‌ڵخه‌ڵتاندنه، ده‌نا هه‌رێم خۆشى ده‌زانێت كه نه‌وت راده‌ستناكات، له راستیدا بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌یه”.
به وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، “رێككه‌وتنى كۆنكرێتى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌رگیز روونادات”.
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا پێیوایه هه‌فته‌ى داهاتوو بودجه بگاته په‌رله‌مان؟ مسته‌فا سند باسى له‌وه‌شكرد، “به‌ڕاى من هه‌فته‌ى داهاتوو بودجه ناگاته په‌رله‌مان، چونكه كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامن، له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كى تریشه‌وه كورتهێنانى گه‌وره له بودجه‌دا هه‌یه كه هه‌موو ئه‌مانه ئاستنه‌گ دروستده‌كه‌ن”.
وته‌كانى مسته‌فا سند له‌كاتێكدایه كه هه‌فته‌ى پێشوو حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌كۆى 15 پێشنیار 12 پێشنیارى شاندى حكومه‌تى هه‌رێمیان ره‌تكردووه‌ته‌وه له‌باره‌ى رێككه‌وتن له‌سه‌ر یاساى نه‌وت و غاز و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، “ئاماده نین رێگه بده‌ن به هه‌رێم به سه‌ربه‌خۆ نه‌وت بفرۆشێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


