“نرخى 100 دۆلار له بازاڕدا ده‌بێته 135 بۆ 136 هه‌زار دینار”

دراوى عێراقى و دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Charles Wollertz
SNN
بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كاتێكى زۆرى پێویسته تاوه‌كو رێكاره‌كانى بانكى ناوه‌ندى جێگیر ده‌بن و نرخى دۆلار له بازاڕدا نزیك ده‌بێته‌وه له نرخى بانكى ناوه‌ندى، ده‌شڵێت: “هه‌رچه‌نده كاتى پێویسته، به‌ڵام رۆژێك دێت كه نرخى 100 دۆلار له بازاڕدا ده‌بێته 135 بۆ 136 هه‌زار دینار”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فازل نه‌بى، بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له‌میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا وتى: “كارێكى ئاسان نییه به‌مزووانه نرخى 100 دۆلار له بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراودا نزیك بێته‌وه له‌و نرخه‌ى كه بانكى ناوه‌ندى دیارى كردووه، به‌ڵام هه‌نگاو به هه‌نگاو كه رێكاره‌كانى بانكى ناوه‌ندى شوێنى خۆیان گرت نرخى دۆلار داده‌به‌زێت، بۆیه پێموایه، رۆژێك دێت كه نرخى 100 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه له 135 و 136 هه‌زار دینار”.
به وته‌ى فازل نه‌بى، “به‌هۆى رێكاره‌كانى بانكى ناوه‌ندییه‌وه بهقاخ بردنى دۆلار بۆ 10٪ بۆ ئێران كه‌میكردووه”.
بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق پێشى وایه، “سه‌رده‌مى مسافا كازمى خراپترین سه‌رده‌مى حكومڕانى بووه له عێراق له‌ڕووى داراییه‌وه، چونكه له سه‌رده‌مى ئه‌ودا به‌بێ گوێدانه ده‌رئه‌نجامه‌كانى ده‌ستكارى نرخى دۆلار كراوه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا پێیوایه نرخى دۆلار جارێكى تر به‌رزده‌بێته‌وه؟ فازل نه‌بى ده‌ڵێت: “پێمواینه جارێكى تر نرخى دۆلار زۆر به‌رزبێته‌وه، چونكه عێراق وڵاتێكى ده‌وڵه‌مه‌نده”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


