
ئاڵای کوردستان و عێراق
SNN
سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنى سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر پرۆژه‌ياساى بودجه‌ى 2023، ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش ده‌ڵێت: “مه‌حاڵه هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتنى كۆنكرێتى”.
ئەمرۆ یەکشەممە 26ى شوبات، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، “وەک شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا لە گەڵ محمد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووینەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پاش گفتوگۆکردن دەربارەی بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، گەیشتینە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەسەر پرۆژە یاسای بودجە 2023 و لێکتێگەیشتنێکی باش لە نێوان هەردوو لا هەبوو”.
هاوكات پێگه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “شاندى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى ئاوات جه‌ناب نورى، وه‌زیرى دارایی هه‌رێم له‌گه‌ڵ محمد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق كۆبوونه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گه‌یشتنه رێككه‌وتنى سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له پرۆژە یاسای بودجە 2023ى عێراق”.
هه‌ر له‌باره‌ى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌مڕۆ مسته‌فا سند، ئه‌ندامى سه‌ربه‌خۆى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، “مه‌حاڵه هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتنى كۆنكرێتى، چونكه هه‌رێم ئاماده نییه نه‌وت راده‌ستبكات و حكومه‌تى عێراق ورده‌كارى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم نییه، به‌تایبه‌ت بابه‌ت گرێبه‌سته نهوتییهكات”.
به وته‌ى فال نه‌بى، بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقیش، “هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌كانیان قوڵه و ئاسان نییه وا به زووى بگه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌وه‌ى هه‌یه تاوه‌كو ئێستا بریتیه له‌وه‌ى، پشكى هه‌رێم وه‌ك ساڵاى پێشوو جێگیر كراوه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


