
هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات بەمەبەستی سود وەرگرتن لەو ئاوەی كە بەهۆی باران بارین و سەرچاوە ئاوییەكانەوە ساڵانە دەڕژێتە سنورەكە، لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەنداوێک لە سنوورەکە دروستدەكرێت كە بڕی نزیكەی 750 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە و بەتەواو بوونیشی بڕی 120 هەزار مەترسێجا ئاو گلدەداتەوە.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی خزمەتەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، پلانی دروستكردنی بەنداوێك لە سنووری گوندی پریسی خواروو سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە توانای گلدانەوەی 120هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە و جوتیاران دەتوانن بە مەبەستی كشتوكاڵكردن سودی لێوەربگرن و هۆكارێكیش دەبێت بۆ ئەوەی دانیشتووان و جوتیارانی ئەو سنوورە لە گرفتی كەم ئاوی ڕزگاریان ببێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم پڕۆژەیە لەماوەی 400ڕۆژدا تەواو دەكرێت و نزیكەی 750 ملێۆن دیناری لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە بۆ تەرخانكراوەو هەندێك لە زەوی جوتیاران بەر پڕۆژەكە دەكەون ئەوەشی لە توانای ئێمەدا بێت بۆ قەرەبوكردنەوەیان بۆیان دەكەین، هاوكات بەهۆی ئەو وشكەساڵییەی ماوەی چەند ساڵێكە ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، دروستكردنی ئەم بەنداوە بۆ سنورەكە زۆر پێویست بوو.
پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: دروستكردنی بەنداو هۆكارێكە بۆ بوژاندنەوەی ئاوی ژێر زەوی، گەڕاندنەوەی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی بۆ ناوچەكە، ئەمە جگە لەوەی لەڕووی گەشت و گوزار و سامانی ماسی و ئاژەڵیشەوە دەتوانرێت سودی لێوەربگیرێت، هاوكات لیژنەیەكیش پێكدەهێنرێت بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو جوتیارانەی زەویيەكانیان دەكەوێتە بەر پڕۆژەی بەنداوەكە.
بەردی بناغەی پڕۆژەکە:

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


