ئەمڕۆ پارەی گەنمی جوتياران دابەشدەکرێت

0
448

SNN
وەزيری بازرگانی هەرێم لە کۆنگرەيەکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: ئەمڕۆ چەکی پارەی گەنمی جوتياران لە هەولێر و دهۆک خەرجدەکرێت، هەفتەی داهاتووش لە سلێمانی خەرجدەکرێت.
کەمال موسليم وەزيری بازرگانی هەرێم رايگەياند: چەکی پارەی گەنمی جوتياران بۆ ساڵی 2015 خەرجدەکرێت، سلێمانی رێکارێکی بەسيتی ماوە و لە ماوەی ئەم دوو هەفتەيەدا خەرجدەکرێت.
هاوکات، نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: چەكی پارەی شایستەی دارایی گەنمی جووتیاران، بۆ ساڵی 2015 و 2016 گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆش لە هەولێر و دهۆك دەست بە خەرجكردنی دەكرێت. كە بۆ ساڵی 2015 یە و بڕەكەی 139 ملیار و 678 ملیۆن دینارە، و لە چەند رۆژی داهاتوودا لە سلێمانیش خەرجدەكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان، بۆ ساڵی 2015 لە هەولێر 60 ملیار و 569 ملیۆن و 748 هەزار دینارە، لە سلێمانی 44 ملیار و 129 ملیۆن، 404 هەزار دینار، لە دهۆكیش 34 ملیار و 987 ملیۆن و 911 هەزار دینارە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this