کەشناسی: شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

0
488
دیمه‌نێكى خۆڵبارین له‌ سلێمانى | فۆتۆ: SNN

کەشناسی هەرێم رایگەیاند: خێرایی با چالاک دەبێت و هاتنى شەپۆلێکى تۆز و خۆڵى مام ناوەند بەتایبەت بۆ شارى دهۆک و هەولێر و ناوچەکانى دەور و بەر و گەرمیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە و سبەینێ  دووشەممەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 5- 3- 2023، ئاسمان ساماڵ پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.

هەروەها سبەینێ دووشەممە 6- 3- 2023، ئاسمان هەورى تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بارینى نمە باران کە هەندێ جار هەورە بروسکەشى لە گەڵ دەبێت لە ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و ڕاپەڕین و ڕۆژهەڵاتى هەرێم و گەرمیان و کەرکووک , هەروەها خێرایی با چالاک دەبێت و هاتنى شەپۆلێکى تۆز و خۆڵى مام ناوەند بەتایبەت بۆ شارى دهۆک و هەولێر و ناوچەکانى دەور و بەر و گەرمیان و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو بە (1-2) پلە

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 23
سلێمانی : 21
دهۆک : 21
کەرکوک : 27
هەڵەبجە : 22
زاخۆ : 23
سۆران :21
گەرمیان : 27

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this