
هەولێر
SNN
پۆليسی هەولێر رايگەياند: ئەمڕۆ زاوايەک کە خاوەنی پێنج منداڵە و تەمەنی 42 ساڵە لەلايەن ماڵی خەزوريەوە کوژراوە.
پۆليسی هەولێر لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە شەقامی کوران، دەست بەجێ تیمێکی لێکۆڵەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەشتنە شوێنی ڕووداو و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا.
راشيگەياند: لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە هاووڵاتییەک بەناوی (شوان عمر قادر) تەمەن 42ساڵ، خاوەنی پێنج منداڵە، لەلایەن کوڕێکی خەزوریەوە کوژراوە لەسەر کێشەی کۆمەڵاییەتی.
پۆليسی هەولێر باسی لەوەشکردووە: لەکاتی ئێستادا هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی بکەری تاوانەکە دەستگیر بکەن وە پەڕاوی لێکۆڵینەوەش ڕێکخراوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



