“شاندى هه‌رێم نه‌وه‌ك نه‌یانتوانى پشكى هه‌رێم زیاد بكه‌ن، به‌ڵكو كه‌میشیان كرده‌وه”

جەمال کۆچەر
SNN- عەلی حەمەسەعید
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و شانده‌ى ده‌چنه به‌غدا له‌برى رێككه‌وتن سازشیان كردووه، ده‌شڵێت: “پشكى راسته‌قینه‌ى كورد 14%یه نه‌وه‌ك 12% كه ئه‌وان له‌سه‌رى رێككه‌وتوون”.
رۆژى 2 ئازار، ئومێد سه‌باح، ئه‌ندامى شاندى دانووستانكارى هه‌رێك له به‌غدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ یەکشەممە، وەک شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا لە گەڵ بەرێز محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبووینەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پاش گفتوگۆکردن دەربارەی بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، گەیشتینە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەسەر پرۆژە یاسای بودجە 2023 ولێکتێگەیشتنێکی باش لە نێوان هەردوو لا هەبوو”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ى ئازار، د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند، “لەكاتێكدا هەمووان لە چاوەڕوانی ئەوەدابووین كە پشكی كورد كەمتر نەبێت لە 14%، بەڵام دیاریكردنی پشكی كورد لە بودجەی گشتی عێراق و رازیبوون بە 12% گەڕانەوەیەكی خراپە بۆ دواوە، چونكە وەك نەتواندرا پشكی كورد زیادبكرێت نەدەبوو كەمیش بكرێتەوە، لەكاتێكدا پشكی كورد لە بودجەی گشتی ساڵی 2021 بەڕێژەی لە 13.9% دیاریكرابوو”.
وتیشى: “هەڵەیەك كە هەموو ساڵێك لەكاتی ئامادەكردنی بودجەی گشتی عێراق و دیاركردنی پشكی كورد دووبارە دەبێتەوە ئەوەیە كە ئەو شاندانەی بەناوی حكومەتی هەرێمەوە دێنە بەغدا و دەستبە گفتوگۆ دەكەن شارەزایی تەواویان لەسەر بابەتەكان نییە”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی ره‌خنه ده‌گرێت له شانده‌كانى هه‌رێم كه، “راوێژ به په‌رله‌مانتاران ناكه‌ن و زانیارییه‌كان ده‌شارنه‌وه” و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “لەگەڵ ئەوەشدا ئەو شاندانەی هەرێم كە دێنە بەغدا هیچ پرس و رایەك بە پەرلەمانتارانی كورد ناكەن، تەنانەت ئامادەشنین وردەكاری كۆبوونەوەكانیان بۆ ئێمە ئاشكرا بكەن تا دواجار دەبینین ئەو رێككەوتانەی كراون لەبەرژەوەندی گەلی كورد نین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


