
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی هەفتەیەكە گەنجینەكانی پارێزگاكانی لیستی مووچەیان ئامادەكردووە و وردەكاریش كراوە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بانكەكان پارەدار نەكراون بە دابەشكردنی مووچە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوت لەم مانگەدا هێشتا بەتەواوی نەگەڕاوەتەوە خەزێنەی حكومەت بۆیە پێدەچێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچە ڕابگەیەندرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ماوەی زیاد لە هەفتەیەكە لەلایەن گەنجینەكانەوە داوای لیستی مووچەكراوە و وردەكاری لە لیستەكانیش كراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە لە بانكەكاندا هێشتا بریاری دابەشكردنی مووچە نەدراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەكان گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی هاوكات داهاتی بەشێكی فرۆشتنی نەوتیش گەڕاوەتەوە، بەڵام ئەو پارەیەی لە بەردەستدایە بەشی تەواوكردنی مووچە ناكات و وەزارەتی دارایی لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی بەشی دووەمی داهاتی فرۆشتنی نەوتە پاشان بانكەكان ڕابسپێرێت بە دەستكردن بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردوو.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە بەدیاریكراوی وەزارەتی دارایی ئەوەی دیارینەكردووە كەی لیستی مووچە بڵاو دەكەنەوە، بەڵام بەهەموو ئەگەرێك تا كۆتایی ئەم هەفتەیە پێدەچێت لیستی مووچە ڕابگەیەندرێت و هەوڵیش دەدرێت تا پێش جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكرێت.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
37 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
37 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش



