هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ستبه دابه‌شكردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراكى ره‌مه‌زان ده‌كرێت

كۆگایهكى خۆراك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى عێراق ده‌ستبه دابه‌شكردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراكى مانگى ره‌مه‌زان ده‌كات و بریكارى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت: “56 هه‌زار بریكارى خۆراك راسپێردراون بۆ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگانه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ى ئازار، محه‌مه‌د حه‌نون، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى عێرق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “له ماوه‌ى رابردوودا ئاماده‌كارییه‌كانمان ده‌ستپێكرد بۆ دابه‌شكردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراكى تایبه‌ت به مانگى ره‌مه‌زان، له ئێستادا ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوون و هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراكى تایبه‌ت به ره‌مه‌زان”.
به وته‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى عێرق، “ئامانجى سه‌ره‌كى له دابه‌شكردنى سه‌به‌ته‌كه بریتیه له راگیركردنى نرخى خۆراكه‌كان له مانگى ره‌مه‌زاندا بۆ ئه‌وه‌ى به‌رز نه‌بێته‌وه”.
محه‌مه‌د حه‌نون له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “56 هه‌زار بریكارى خۆراك راسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ى سه‌به‌ته خۆراكییه‌كه دابه‌شبكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست. هه‌ر بریكارێكیش سه‌رپێچى بكات له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه سزاده‌درێت”.
له ماوه‌ى رابردوودا وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق رایگه‌یاند، “سه‌به‌ته‌ى خۆراكى ره‌مه‌زان مادده خۆراكییه‌كانى گۆشت و مریش و شیر و هێلكه له‌خۆ ده‌گرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


