“به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار كاتیه و به‌مزووانه هاوسه‌نگ ده‌بێت”

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
یه‌كێك له راوێژكاره داراییه‌كانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلا له بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراودا كاتیه و ده‌شڵێت: “به‌مزووانه نرخى دۆلار له بازاڕه‌كاندا ده‌گاته خاڵى هاوسه‌نگى”.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نرخى دۆلار له‌گه‌ڵ كاتى داخستنى بازاڕدا به‌رده‌وام بوو له به‌رزبوونه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك 100 دۆلار له سلێمانى به 157 هه‌زار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، هاوكات له هه‌ولێر 100 دۆلار به 157 هه‌زار و 300 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ى ئازار، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راویژكارى دارایی محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا له‌و باره‌یه‌وه به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “پابه‌ندبوونى بانكه نێوخۆییه‌كان به مه‌رج و رێكاره‌كانى كۆنترۆڵكردنى نرخى دۆلار رۆژ به رۆژ باشتر ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ى نرخى دۆلار كه له بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراودا رووده‌دات كاتیه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا پێشبینى ده‌كه‌ن به‌مزووانه نرخى دۆلار له بازاڕه‌كاندا هاوسه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ نرخى دیاریكراوى بانكى ناوه‌ندى؟ مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “پابه‌ندبوونى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به نرخى دیارى كراوى دۆلار كاتى پێویسته، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كات ئه‌م بابه‌ته رووده‌دات بۆیه به‌مزووانه نرخى دۆلار هاوسه‌نگ ده‌بێت”.
پێشتر فازل نه‌بى، بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له‌میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌و باره‌یه‌وه وتى: “كارێكى ئاسان نییه به‌مزووانه نرخى 100 دۆلار له بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراودا نزیك بێته‌وه له‌و نرخه‌ى كه بانكى ناوه‌ندى دیارى كردووه، به‌ڵام هه‌نگاو به هه‌نگاو كه رێكاره‌كانى بانكى ناوه‌ندى شوێنى خۆیان گرت نرخى دۆلار داده‌به‌زێت، بۆیه پێموایه، رۆژێك دێت كه نرخى 100 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه له 135 و 136 هه‌زار دینار”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


