لەبەرژەوەندی خانەنشینانی هەرێم داوایەك ئارستەی هێڵی ئاسمانی عێراقی دەکرێت

0
360

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەئامانجی سودوەرگرتنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش لە داشكاندنی نرخی بلیتی گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی عێراقی بەڕێژەی لە %25 بۆ خانەنشینان پەرلەمانتارێكی كورد لە فراكسیۆنی یەكێتی بەنوسراوێکی فەرمی داوای لە هێڵی ئاسمانی عێراقی كردووە خانەنشینانی هەرێمیش سودمەند ببن لەو بڕیارە.

كاروان یاروەیس،پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی و هاوكات ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: هێڵی ئاسمانی عێراق بڕیاری داوە ڕێژەی لە ٢٥٪ داشكاندن لە نرخی بلیتی گەشتەكانیان بۆ خانەنشینانی عێراقی بكات، بەڵام ئەو بڕیارە خانەنشینانی هەرێمی كوردستان لێی بێبەش بوون، بۆیە وەك لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق بە نووسراوێكی فەرمی داوامان لە بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانیی عێراق كردووە كە ئەو داشكاندنە خانەنشینانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە نوسراوەكەمان ئاراستەی هێڵی ئاسمانی عێراقی كردووە و چاوەڕێی وەڵامی هێڵی ئاسمانی عێراقی دەكەین و گەشبینین بەوەی كە هێڵی ئاسمانی عێراقی هاوشێوەی خانەنشینانی عێراق بۆ خانەنشینانی هەریمی كوردستانیش بڕیارێكی لەو شێوەیە بدەن، چونكە دەستەڵاتی فڕۆكەوانی دەستەڵاتێكی فیدراڵییەو پێویستە خزمەتگوزارییەكانیش سەرتاسەری بن.

ئەو ئەندامەی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، داوامان لە هێڵی ئاسمانی عێراقی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە كردووە كە هەر بڕیارێكی دیكەی تایبەت بە خزمەتگوزاری گەشتیاری فڕۆكەوانی دەربكەن واپێویستە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، هاوكات لەكێشەو گرفتەكانی فڕۆكەخانەكانی هەرێمیش دەكۆڵینەوە و هەر گرفتێك بێتە پێش دەبێت بەزووی چارەسەر بكرێت.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this