کەشناسی: لێزمە باران و تەرزە دەبارێت

0
836

SNN-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بارانی بەلێزمە دەبارێت و پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 -3 پلە نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی و کەشناسی بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە 8 ی ئازار 2023 ، ئاسمان هەور دەبێت لە زۆربەى کاتەکان ، باران بارین لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆە لەم ناوچانە دەبارێت ، پارێزگاى سلێمانى ناوچە شاخاوییەکانى و سەنتەرى پارێزگاى هەڵەبجە، ئیدارەى گەرمیان، بەشێک لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک،ئاستى دابارین لە شەودا دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران . ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو هەیە لە کاتى دابار ین بەتایبەت لە درەنگانی شەودا، هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ ئەگەرى تەزرە بارین کاریگەرى ئەم شەپۆلە بە لاوازى لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی دەبێت، هەروەها پارێزگای دهۆک ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرێکی کەم لە نمە باران .

هەروەها سبەی پێنجشەممە 9ی ئازاری 2023، لەکاتەکانی بەیانی زوودا کاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی روو لە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە دەکات بەردەوامی دەبێت باران بارینی بەلێزمە هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت , لەگەڵ نمە بارانی کەم لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر . لەدوای نیوەرۆ باران بارین کۆتایی دێت ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت .
پلەکانی گەرما (2-3) پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى
دهۆک : 20پلەى سیلیزى
کەرکوک : 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 21 پلەى سیلیزى
سۆران : 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 24 پلەى سیلیزى

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this