
لۆگۆى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
SNN-
جەمال حاجی محەمەد، سەرۆكی جڤاتی گشتی و ئەندامی دەسلەکارکێشاوەی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە: ڕاسته ده‌نگێک هه‌یه لەناو گۆڕان له‌سه‌ر به‌شدارینه‌كردنی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان، ئه‌وانیش مافی خۆیانە وابڵێن، چونكه ئه‌گه‌ر هاتوو ئێمه خۆمان ڕێكنه‌خه‌ینه‌وه منیش ترسم هه‌یه، ترسمان له‌وه هه‌یه ده‌نگی پێویست نه‌هێنین.
جەمال حاجی محەمەد، بەدووری دەزانێت، بزوتنەوەکە لەم هەڵبژاردنەش هەمان چارەنوسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی هەبێت، دەڵێت:” ده‌نگده‌ری گۆڕان نه‌چوونه‌ته ناوحزبه‌كانی تر مه‌گه‌ر به‌ده‌گمه‌ن، به‌ڵكو ده‌نگده‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان عاجزن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێک پرس له ماڵی خۆیاندا دانیشتوون و چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی سیاسی جددی له گۆڕان ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر كاتێک ئێمه هه‌ڵوێسته‌كانمان ڕوون و ئاشكرابوون، پێموایه ئه‌وانه ده‌نگده‌ری گۆڕانن و سه‌ركه‌وتووش ده‌بین”.
ئاماژەی بەوەشکرد:” من به‌ش به‌حاڵی خۆم، پێم باشە هه‌ر له ئێستاوه ده‌ست بكه‌ین به ئاشتبوونه‌وه و خۆ ڕێكخستنه‌وه و كۆنفڕانسیش ببه‌ستین پێموایه مافی ئه‌وه‌مانه به‌شداربین و ئۆمێد ده‌كه‌م كورسی باشیش بهێنین”.
سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی هەرێم، جەمال حاجی محەمەد وتی:”ئه‌مه ده‌نگێكی گه‌وره‌یە له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موومان تاوتوێی بكه‌ین و بزانین كشانه‌وه‌مان له قازانجماندایه یاخود مانه‌وه‌مان، بەڵام من وه‌كو ڕای خۆم پێموایه بكشێینه‌وه باشتره”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


