
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-
بهڕێوهبهری فهرمانگهی كهشناسی سلێمانی راگهیاند: لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 104 ملم باران باریوە ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەلێزمەیەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، کاریگەرییەکەی بەم شێوەیەی ئێستا تا دوای نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی باسی لەوەشکرد، لە درەنگانی شەو بەدواوە شەپۆلەکە بەتەواوی کۆتایی پێدێت و سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لهناو سهنتهری شاری سلێمانی 104 ملیمهتر بارانباریوه، كۆی گشتی گهیشتووهته 454 ملیمهتر، ساڵی رابردوو تا ئێستا 336 ملیمهتر بارانباریبوو.
ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری گرتووەوە، بەهۆیەوە ئەمڕپێنجشەممە لە ناوەندەکانی خوێندنی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، چەمچەماڵ و پێنجوێن پشوو راگەیەندرا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


