لە هەولێر مووچەی شەش مانگی ژینگەپارێزان نەدراوە و هەڕەشەی دەركردنیان دەكرێت

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرەرای ئەوەی ماوەی شەش مانگە مووچەی هەزاران ژینگەپارێزی شاری هەولێر لەلایەن كۆمپانیاكانی ئەوشارەوە خەرجنەكراوە، لەهەمانكاتیشدا هەرەشەی ئەوە لە ژینگەپارێزانكراوە ئەگەر دەستبەخۆپیشاندان و دەربڕینی هەڵوێستی ناڕەزایەتی بكەن ئەوا لەكارەكانیاندووردەخرێنەوەو كەسانی دیكەدەخرێتە جێگەیان.
ئاری محەمەد، یەكێك لە ژینگە پارێزانی شاری هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی شەش مانگ دەبێت لەلایەن كۆمپانیاكانی تایبەت بە كۆكردنەوەی خۆڵ وخاشاك مووچەمان پێنەدراوە ئەوەش بەبیانووی ئەوەی لەلایەن حكومەتەوە سولفە بۆ ئەو كۆمپانیایانە خەرجنەكراوە، بەوهۆیەشەوە ئەمڕۆ ژمارەیەك لەكارمەندانی ژینگەپارێز بایكۆتی كاركردنیان كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد:” بەتەنها ئەو كۆمپانیایەی ئێمەنییە كە مووچەی ژینگەپارێزانی خەرجنەكردووە، بەڵكو ژینگە پارێزانی شەش كۆمپانیای دیكە بەهەمان شێوە مووچەی كارمەندانیان خەرج نەكردووە و تا ئێستاش دیار نییە كەی مووچەكانمان بۆ خەرجدەكرێت كەزۆرینەی ئەو ژینگەپارێزانەی لەو كۆمپانیایانە كاردەكەین كرێچین و پێویستیمان بەپارەهەیە”.
ئەو كارمەندەی ژینگە پارێزەی هەولێر ئەوەشی خستەروو، بەشێك لەژینگەپارێزان بایكۆتی كاركردنیان كردووە، بەڵام لەلایەن خاوەن كۆمپانیاكانەوە هەڕەشەی دەركردنیان لێكردوون ئەگەر خۆپیشاندان بكەن و نەگەڕێنەوە سەركارەكانیان ئەوا كەسانی دیكە دەخرێتە جێگەیان.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



