
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی رايگەياند: نرخی كیلۆیەك مریشك زیاد لە چوار هەزار دیناری تێپەڕاندووە، هۆكاری گرانبوونی نرخی مریشك پەیوەندی بەهاتنی مانگی ڕەمەزانەوەنییە.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا چەندین جار هۆشداریمان دایە لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم كە هاوكاری خاوەن كێڵگەپەلەوەرییەكان بكەن بۆ ئەوەی زیانیان پێنەگات، بەڵام نەهاتن بەدەم داواكارییەكانمانەوە بەو هۆیەوە بەگشتی نزیكەی 16 ملیار دینار زیان بەخاوەن كێلگە پەلەوەرییەكان كەوت بەوهۆیشەوە هۆڵەكانی مریشك بەخێوكردن چۆڵ بوون ومریشكیان تێدا نەما.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا كە مریشك كەمبووەتەوە و خواستیشی لەسەر زیادبووە هاوكات هەناردەكردنی مریشك بۆ شارەكانی عێراق و گرانبوونی عەلەف، هۆكاری پشت گرانبوونی مریشكی زیندووە لە بازارەكانی هەرێم، بەجۆرێك ئەمڕۆ یەك كیلۆیەك مریشكی زیندوو بە چوار هەزار و 100 دینار گەیشتووەتە دەستی هاووڵاتییان.
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە سلێمانی جەختی لەوەشكردەوە، ئەم گرانبوونەوەی نرخی مریشك پەیوەندی بە هاتنی مانگی ڕەمەزان یاخود هاتنی بەهارەوە نییە، چونكە ڕەمەزانی ساڵی ڕابردوو كیلۆیك مریشك بە دووهەزار دینار دەگەیشتە دەستی هاووڵاتیان، بەڵام ئێستا بەهۆی كەمبوونەوەی مریشك لە دەواجینەكان هۆكارە بۆ گرانبوونی نرخەكەی.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



