لە 24 کاتژمێردا 17 سانتیمەتر لە ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیادیكردووە

بەنداوی دەربەندیخان
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە باران بارینەی كە هەرێمی كوردستان و ناوچەكەی گرتووەتەوە بەوتەی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان 17 سانتیمەتر زیادیكردووە، بەڵام بەراورد بە ساڵی ڕابردوو تا ئەمڕۆ هێشتا چوار مەتر و 11 سانتیمەتر ئاو كەمتر گلدراوەتەوە.
سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە باران بارینەی كە لە دوێنێوە ناوچەكەی گرتووەتەوە و ئەمرۆش بەردەوامی هەیە، تا ئێستا 17 سانیتمەتر لە ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیادیكردووە، كە دەكاتە بڕی شەش ملیۆن و 300 هەزار مەترسێجا ئاو، هاوكات هەر بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەوە تا ئەمڕۆ 48.6 ملم باران باریوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بەراوردی ئەمساڵی گلدانەوەی ئاو بكەین بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا هێشتا بڕی چوار مەتر و 11 سانتیمەتر كەمتر ئاومان لە ساڵی ڕابردووگلداوەتەوەتەوە، بەڵام بە گوێرەی پێشبینییە كەشناسییەكان بەهۆی ئەو شەپۆلە باریان بارینانەی كە پێشبینی دەكرێت لەم مانگە و مانگی داهاتوو ببارێت ئەگەری زۆر هەیە بگەینەوە ئاستی ئاوی ساڵی ڕابردوو.
هەر بە هۆی ئەو شەپۆلە باریان بارینەوە ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان نزیكەی 16 سانتیمەتر زیادیكردووە و هاوكات چەند بەنداوێكی سنوری ئیدارەی گەرمیانیش سەرڕێژابوون لە ئاو، لەگەڵ ئەوەشدا بەگوێرەی پێشبینییە كەشناسییەكان پێدەچێت ئەم شەپۆلە تا درەنگانێکی ئەم شەو بەردەوامی هەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


