ئەندامێكی لیژنەی دارایی: بەبێ زانینی پشكی كورد پرۆژەیاسای بودجەی عێراق ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا لە وردەكاری ئەو ڕێككەوتنە ئاگادار نەكراوینەتەوە كە بەناوی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقییەوە باسی لێوەدەكرێت، هاوكات تا ئێستاش دیار نییە پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی بە ڕێژەی چەند یداریكراوە و لە بەرامبەردا چ پابەندیەك بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكراوە.
د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا لە لیژنەی دارایی ئاگاداری وردەكاری ئەو ڕێككەوتن و لێتێگەیشتنانە نین كە لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی هاتووەتە ئاراوە، هەروەك ئاگاداری وردەكاری ئەو ڕێككەوتنەش نین كە باس لە دیاریكردنی رێژەی لە %12.67 دەكریت وەك پشكی كورد لە بودجەی گشتی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا نازانرێت پشكی هەرێمی كوردستان بە ڕێژەی چەند دیاریكراوە، چونكە ئەو شاندەی بەناوی حكومەتی هەرێمەوە دێنە بەغدا تا ئیستا ئامادە نەبوون یەك كۆبوونەوە لەگەڵ پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا ئەنجام بدەن لەكاتێكدا ئەوە كارێکی پێویستە و دەبێت پەرلەمانتارانی كورد بەتایبەت ئەندامانی لیژنەی دارایی ئاگادرای وردەكاری ئەو گفتوگۆو دانوستانانە بن كە لەنێوان هەریم و بەغدا دەكرێت لە بارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، تا پرۆژە یاسای بودجە نەگاتە پەرلەمان نازانین پشكی هەرێم بە چەند دیاریكراوە، هاوكات پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق یەكێكە لەپرسە گرنگەكانی نێوان هەرێم و بەغد و لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەندین جار شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان كردووە بۆ ڕێككەوتن لەسەر پرۆژەكە و پشكی هەرێم، بەڵام تائێستا ڕێككەوتنی كۆتایی ئەنجام نەدراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


