بە دەنگی 2952 بەڵێ و سفر نەخێر سەرۆکی چین بۆ جاری سێیەم هەڵبژێردرایەوە

SNN
شی جینگ پینگ سەرەڕای ئەوەی بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بۆ جاری سێیەم وەک سەرۆکی چین هەڵبژێردرا، لە هەمانکاتیشدا لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە پۆستی سەرۆکی لیژنەی سەربازی ناوەندی وڵاتەکەی بەدەستهێنا کە دووەم پۆستی گرنگە لە دەسەڵاتی وڵاتەکەدا، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022شدا، بۆ ماوەی پێنج ساڵ پۆستی سەرۆکایەتی حزبی شیوعی چینی وەرگرت.
ئەنجامی دەنگدانی پەرلەمانتاران بەجۆرێک بوو کە سەرجەم دەنگەکان لەبەرژەوەندی شی جینگ پینگ بون، بەجۆرێک 2952 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە سفر دەنگی نەخێر و سفر دەنگی بێلایەن توانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بۆخۆی مسۆگەر بکات.
شی جینگ پینگ تەمەن 69 ساڵ بووە یەکەم سەرۆکی چین کە کە بۆ سێجار سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کردبێت، دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2013 بە سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرا و لە مانگی ئازاری 2018ش بۆ خولی دووەم هەڵبژێردرایەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



