
هه‌نووكه | فۆتۆ: SNN
SNN
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان چه‌مى سه‌یدانى له چه‌مچه‌ماڵ بۆردومان كرد و به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان دوو كه‌س كوژراون و كه‌سێكیش بریندار بووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “تا ئێستا نازانرێت كێ به‌رپرسیاره له هێرشه‌كه، ئه‌وه‌ى دیاره ئه‌وه‌یه كه هێرشه‌كه له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌نجامدراوه و دوو باره‌گا و ئۆتۆمبێلێكى كردووه‌ته ئامانج كه گومانده‌كرێت هى پارتى كرێكارانى كوردستان بن هه‌ربۆیه‌شه گومانده‌كرێت كه توركیا به‌رپرسیار بێت له هێرشه‌كه”.
هاوكات SNN ئه‌وه‌شى زانیوه، “جگه له باره‌گاكان و ئۆتۆمبێله‌كه ته‌پۆلكه‌یه‌ك له‌نێو گوندى سه‌یدان بووه‌ته ئامانجى هێرشى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان”.
چه‌مى سه‌یدان سه‌ربه ناحیه‌ى قه‌ره‌هه‌نجیره سه‌ربه قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ. ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه ده‌بێته ئامانجى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان، به‌ڵكو پێشتر چه‌ندین جار له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى وڵاتى توركیاوه كراوه‌ته ئامانج.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش



