شاسوار عه‌بدولواحید له‌ڕێگه‌ى خوشك و براكه‌یه‌وه سه‌رقاڵى چییه له به‌غدا؟

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
SNN
سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌ڕێگه‌ى خوشك و براكه‌یه‌وه كه یه‌كێكیان سه‌رۆكى فراكسیۆنى حزبه‌كه‌یه‌تى له په‌رله‌مانى عێراق و ئه‌وه‌ى تریشیا خاوه‌نى گروپێكى كۆمپانیایه سه‌رقاڵى كارى وه‌به‌رهێنانه و سێ پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوونى وه‌رگرتووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌گه‌ڕێگه‌ى ئاسانكارییه‌كانى سره‌وه عه‌بدولواحیدى خوشكى كه سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێیه له په‌رله‌مانى عێراق و نزار عه‌بدولواحیدى برایه‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رى نزار گروپه سێ پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوونى وه‌رگرتووه كه به‌هاكه‌یان ده‌گاته ملیۆنان دۆلار”.
له‌باره‌ى ناو و به‌هاى پرۆژه‌كانه‌وه SNN ئه‌وه‌ى زانیووه، “سه‌رجه‌م پرۆژه وه‌رگیراوه‌كان له‌ڕێگه‌ى نزار گروپه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن كه یه‌كه‌میان ناوى “محبەی 1 و دەکەوێتە شاری بەغدا لەنزیك پردی جادریە کە به‌هاى جێبه‌جێكردنه‌كه‌ى 48 ملیۆن دۆلاره، پرۆژه‌ى دووه‌م ناوى محبه‌ى 2ه‌و له هه‌مان ناوچه جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “پرۆژه‌ى سێیه‌م ناوى نور بەهدایە لەسەر رووبەری 6 دۆنم زه‌وى جێبەجێدەکرێت”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “كه‌سێك به‌ناوى راچی ئەحمەد كه عه‌ره‌به و خه‌ڵكى به‌غدایه و به‌رپرسى نووسینگه‌ى سروه عه‌بدولواحیده ئاسانكارى كراوه بۆ سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


