
SNN
نوسینگەی تایبەتی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی دەروازەی شەقامی مەولەوی بڵاوکردەوە و رايگەياند: کارەکانی نۆژەنکردنەوە بەردەوامی هەيە و چەند بەشێکی تریش لەخۆدەگرێت.
دەقی روونکردنەوەکە…
بەھەموو ھاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی رادەگەیەنین پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی دەروازەی شەقامی مەولەوی کەلەسەر ئەرکی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد جێبەجێ دەکرێت، و تەنیا وەک دیارییەک بۆ جەماوەر لەساڵیادی ڕاپەڕینی حەوتیی ئازاردا کرایەوە دەنا پرۆژەکە بەردەوامی ھەیە و چەند بەشێکی تریشی لەخۆگرتووە.
ئامانج لەپڕۆژەکە جوانترکردنی سیمای شار و دەروازەی شەقامێکی دێرینە، کەسەرباری نۆژەنکردنەوەی دەروازەکە و نەخشاندنی دیوارەکانی لەسەر دەستی چەند پیشەگەرێکی کارامە، کارکردن بەردەوام دەبێت تێیدا بەتایبەت لەبەشی لای راست و دیواری دوکانەکان و دیزاینی وێنەی ھەر چوار ئەفسەرە شەھیدەکە و کاروباری تایبەت بە دانانی سیستمی رووناککردنەوە.
بە ڕێبواران و ھەموو دڵسۆزانی شاری شاران رادەگەیەنین لەچەند رۆژی داھاتوشدا و وەک بەشێک لەپڕۆژەکە، وێنەی پێشەوا قازی محمد لێدەکرێتەوە و بەشێوازێکی جوانتر دیزاین دەکرێ و دادەنرێتەوە.
ماوەتەوە بڵێین، لەو گۆڕانکارییانەی لەگەڵ دیزاینە کۆنەکەدا یەک ناگرێتەوە نوسراوی (سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری)ی سەر دەروازەکەیە، کەلەم دیزاینە نوێیەدا دانانرێتەوە و بۆ ئەمەش لەکاتی خۆیدا روونکردنەوەی پێویستی لەبارەوە بڵاودەکەینەوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



