
بارانبارینى به‌خوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى رایده‌گه‌یه‌نێت، ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌پۆلێكى نوێى بارانبارین روو له هه‌رێم ده‌كات، ده‌شڵێت: “له به‌شێك له ناوچه‌كانى هه‌رێم ئه‌گه‌رى دروستبوونى لافاو هه‌یه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ى ئازار، شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى كه‌شناسى له هه‌رێم رایگه‌یاند، “ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه تایبەت لەناوەڕاستی هەفتە بەولاوە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان دەگرێتەوە. شێی مەداری کە سەرچاوەی سەرەکی زەریای ئەتڵەسیە کارتێکەر دەبێت لەسەری و وادەکات هەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریای سور حاڵەتەكه بەهێز بکەن”.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى دروستبوونى لافاو له ناوچه‌كانى هه‌رێم ئه‌و شاره‌زایه‌ى كه‌شناسى ده‌شڵێت: “بەگشتی بۆ ناوچەکان، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لافاو هەیە لەو شوێنانەی مەترسیان لەسەرە”.
له به‌شێكى تر‌ى پێشبینیه‌كه‌یدا شاڵاو هیدایه‌ت ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، “له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كه هەورە بروسکەی بەهێز دروست دەبن و لەگەڵ هەوری کەڵەبووی زۆر بەهۆی زۆری شێ و بوونی حەوزی سارد. هاوکات ئەگەری دروستبوونی هەوری سوپه‌ر سێڵیش هەیە لەسەر ناوچەی جیا جیا کە ئەم جۆره هەورە یەکێکە لەهەورە هەرە پڕ باراناویەکان”.
به وته‌ى شاڵاو هیدایه‌ت، “ئەگەری بەفریش لەناوچە شاخاویە کوێستانەکان دەبێت و پلەکانی گەرماش بەشێوازی بەرچاو دادەبەزێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


