بافڵ جەلال تاڵەبانی ماتەمينی خۆی بۆ کۆچی دوايی هاوژينی د.عەبدولڕەحمان قاسملوو دەربڕی

0
413
بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی يەکێتیی نيشتمانیی کوردستان ماتەمينی خۆی بۆ کۆچی دوايی هێلين دۆستێکی هاوژينی دکتۆرعەبدولڕەحمان قاسملوو دەربڕی و رايگەياند: خاتوو هێلين دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کورد و مافە رەواکانی بوو.

دەقی پەيامەکەی:

ماتەمینی و هاوخەمی قووڵی خۆمان بۆ کۆچی دوایی خاتوو هێلین قاسملوو ناسراو بە نەسرین قاسملوو، هاوژینی شەهید دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو دەردەبڕین.

دکتۆر قاسملوو ناوێکی دیار و سەرکردەیەکی لەبیرنەکراوی مێژووی خەباتی کوردایەتییە. لە رووداوە سیاسییەکانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو و بە بیروباوەڕە شۆڕشگێڕی و دڵسۆزانەکەیەوە مێژوویەکی پڕ لە شانازی و سەروەری بۆ خۆی تۆمار کردووە.

خاتوو هێلینی هاوژینیشی پشتیوانێکی هەمیشەیی و دۆستێکی دڵسۆزی خەباتی گەلی کورد و مافە رەواکانی بوو.

رۆحی خاتوو هێلین قاسملوو شاد بێت و یاد و یادەوەری دکتۆر قاسملوو بۆ هەمیشە بەرزبێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this