یاسین مەحمود: ئەوانەی چاویان بەسەركەوتنەكانی شاری سلێمانی هەڵنایەت وەك بڵقی سەرئاو لەناو دەچن
مەلا یاسین
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە بەرامبەر بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەكی فەیك بەناوی یەكێتیی وەبەرهێنەرانەوە، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەران ئاماژە بەوەدەكات مەبەست لە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەی ناڕاست بەناوی یەكێتییەكەمانەوە بۆ تێكدانی ئارامیی شاری سلێمانی و ئەو پێشكەوتنانەیە لەم شارەدا هاتوونەتەدی، بەڵام دواجار هەوڵەكانیان وەك بڵقی سەرئاو لەناودەچن و ئێمەش ڕێكاری یاساییمان گرتووەتەبەر.
یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ SNN ڕایگەیاند: بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك بەناوی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان و پاشان گرنگیپێدانی ئەو بەیاننامەیە لەلایەن هەندێك دەزگای ڕاگەیاندنەوە مەبەستێكی تایبەتی و تێكدەرانەی لەپشتەوەیە و ئێمە لە یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان سەرلەبەری ئەو بەیاننامەیەمان ڕەتككردووەتەوە و بەهەوڵێكی دەزانین بۆ تێكدانی ئەو پێشكەوتن و ئارامییەی لە سلێمانی بەدیدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە بەیاننامانە دەكرێت بۆ ماویەكی كاتی دڵەڕاوكێ لای وەبەرهێنەران دروستبكات، بەڵام دواجار ئەم هەوڵانە وەك بڵقی سەرئاو لەناودەچن، چونكە سلێمانی هەمیشە پێشەنگ بووە و لە ساڵی ڕابردووشدا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان یەكەم پارێزگابووە لەسەركەوتنی پرۆژەكانیدا، بۆیە دڵنیایی دەدەین هەموولایەك كە سلێمانی هەمیشە لەپێشەنگدا دەمێنێتەوە و ئەو هەوڵانەشی بۆ تێكدانی دۆخی ئەمنی سنوورەكە دەدرێت سەركەوتوو نابن.
وتەبێژەكەی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لەوە دڵنیاین كە هەندێك دەزگای ڕاگەیاندن و پەیجی سێبەر بەمەبەست ئەو بەیاننامەیان بڵاوكردووەتەوە و لە ئێستاشدا كە دەزانن بەیاننامەكە ڕاست نییە هەر ئامادەنین بەیاننامە فەیكەكە بسڕنەوە سەرەڕای ئاگاداركردنەوەشیان، بۆیە ئێمە لە یەكێتی وەبەرهێنەران ڕێكاری یاسایی لەدژی ئەو پەیج و دەزگاڕاگەیاندنانە دەگرینە بەر كە دەیانەوێت ناوی یەكێتیی وەبەرهێنەران بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان بەكاربهێنن.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
53 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
53 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش



