ئه‌مڕۆ كڕیاره‌كانى نه‌وتى هه‌رێم ده‌چنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ سۆمۆ كۆده‌بنه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ى شاندى هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وتى عێراق | فۆتۆ: IRAQGOV
SNN
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى نیسان، شاندى هاوبه‌شى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیا كڕیاره‌كانى نه‌وتى هه‌رێم ده‌چنه به‌غدا به‌مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى سۆمۆ.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه چه‌ند كڕیارێكى نه‌وتى هه‌رێم له شارى هه‌ولێرن، بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بچنه به‌غدا به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى به‌بازاڕیكردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) و رێككه‌وتن له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم”.
به‌پێى زانیارییه‌كان گرنگترین ئه‌و وڵاتانه‌ى كه نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌كڕن بریتین له، “ئیتاڵیا، یۆنان، ئیسرائیل، كرواتیا، رۆمانیا، ئیسپانیا و توركیا”.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 2ى نیسان، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بۆ یه‌كه‌مجار به‌یاننامه‌یه‌كى له‌باره‌ى دۆسیه‌ى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، نه‌رمیمان نواندووه به‌رامبه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه هه‌نارده‌ى نه‌وت بكه‌ینه‌وه، چونكه به په‌رۆشین ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده له سوودى گشتى و له پێناو پڕكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2023ى عێراق”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “هه‌ركات گه‌یشتینه رێككه‌وتنى كۆتایی له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بڵاویده‌كه‌ینه‌وه”.
له‌باره‌ى ورده‌كارى رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “له داهاتوودا له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌سه‌ر ورده‌كارییه ته‌كنیكیه‌كانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم كه تا ئێستا به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماونه‌ته‌وه رێكده‌كه‌وین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


