“هەموو هەوڵێک دەدەین یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک کاری پێنەکرێت”

سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی | فۆتۆ: Kirkuk
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پرۆژەیاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان لە پەرلەمانی عێراق تێپەڕێندرا، ئەوەی بووەتە جێگەی نیگەرانی هاووڵاتیانی كەركوك ئەوەیە كە چارەنووسێكی نادیار چاوەرێی كوردانی ئەو پارێزگایە دەكات، پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتیش كە نوێنەری كەركوكە لە پەرلەمانی عێراق مەترسییەكانی تێپەڕاندنی ئەو پرۆژەیاسایە بۆ SNN دەخاتەڕوو.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەرەتای گفتوۆگۆكانی تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان فراكسیۆنی پارتی زۆر بەباشی هاتنی پێشەوە و لێكتێگەیشتنی باشمان لە نێواندا هەبوو كە دەبێت ئەو یاسایە لەبەرژەوەندی كورد بیت لە پارێزگای كەركوك، بەڵام لەدواكۆبوونەوەدا و بەچەند ساتێكی كەم پێش دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساكە بۆچوونی فراكسیۆنی پارتی گۆڕانكاری بەسەردا هات و پەشیمان بوونەوە ئەوەش لە پێناو بەدەستهێنانی دووكرسی كریستیانەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لەو پرۆژەیاسایە بووەتە جێگەی مەترسی لەسەر شاری كەركوك ئەوەیە كە لە یاساكەدا باس لەوەكراوە سەرژمێری ساڵی 1957 بكرێتە بنەما بۆ دەنگدان، بەڵام لە بڕگەیەكدا ئاماژە بەوەكراوە سنوری ئێستای ئیداری كەركوك كاری پێدەكرێت، بەوجۆرەش دانیشتووانی كەلار و كفری و چەمچەماڵ و زۆرێك لەناوچەكانی دیكە بێبەش دەبن لەدەنگدان و هەروەها عەربەهاوردەكانیش مافی دەنگدانیان دەبێت چونكە بەگوێرەی یاساكە ئەوانەی فۆڕمی خۆراكی كەركوكیان هەیە دەتوانن دەنگ بدەن.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی دەنگمان بە پرۆژەیاساكە نەداوە و هەروەها لەگەڵ بلاوبوونەوەی پرۆژەیاساكە لە وەقایعی عێراقی ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی لە دادگای ئیداری سكاڵای یاسایی تۆماردەكەین و هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی ئەو یاسایە لە كەركوك كاری پێنەكرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


