
SNN
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا: لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمریكا ئۆپراسیۆنێكی سەربازی لە سوریا ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا سەركردەیەكی باڵای داعش كوژراوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە: ئەو سەركردەیەی داعش ناوی “خالید ئەحمەد جبوری”یە و لێپرسراوی پلاندانانی هێرشەكانی گروپی تیرۆریستی داعش بووە لە ئەوروپا و كاریكردووە بۆ بەرەوپێشبردنی پێكهاتە و پلانەكانی گروپەكە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشداوە: لە ئۆپراسیۆنەكەیاندا هیچ هاووڵاتییەكی مەدەنی نەكوژراوە و بریندارنەبووە، بەڵام هێشتا تیرۆریستانی داعش هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەكە و دەتوانن ئۆپراسیۆن ئەنجامبدەن و دەشیانەوێت پەلامارەكانیان ببەنە دەرەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
جەختیشیكردەوە لەوەی، ئۆپراسیۆنەكانی ئەمریكا لە سوریا و عێراق بۆ لەناوبردنی تەواوەتی تیرۆریستانی داعش بەردەوام دەبێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



