
دراوى عێراقى و دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Charles Wollertz
SNN
به‌گوێره خشته‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و گوزارشت ده‌كات له پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق، پشكى هه‌رێم رێژه‌كه‌ى ده‌گاته زیاتر له 16 ترلیۆن دینار، به وته‌ى عه‌لى حه‌مه‌ساڵحیش، “ئه‌و پاره‌یه له مێژووى هه‌رێمدا هاوشێوه‌ى نه‌بووه”.
به‌پێى خشتهكه، “پشكی هەرێم لەكۆی بودجەی گشتیی عێراق بریتییە لە 16 ترلیۆن و 609 ملیار و 693 ملیۆن و 162 هەزار دینار، بەمەش بەشە بودجەی مانگانەی هەرێم یەك ترلیۆن و 384 ملیار و 141 ملیۆن و 96 هەزار دینار ده‌بێت”.
له‌و باره‌یه‌وه ئەحمەد حاجی رەشید، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، “پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی 16 ترلیۆن زیاترە، بۆیە رێکكەوتن لەگەڵ بەغداد تاقە چارەسەرە”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى، “بۆ ئه‌مساڵى 2023 هەرێمی كوردستان پشكی لە خەرجیی حاكیمەدا دەبێت كە بڕەكەی بریتییە لە ترلیۆنێك و 256 ملیار و 611 ملیۆن دینار”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، عەلی حەمەساڵح، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له پهرهمانى كوردستان ده‌ڵێت: “ئه‌و پشكه‌ى ئه‌مساڵ بۆ هه‌رێم دیارى كراوه گەورەترین بڕه پارەیه لە مێژووی هەرێمدا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى نیوەی داهاتی ناوخۆش بۆ هەرێم دەمێنێتەوە”.
به‌پێى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2023، به‌غدا مانگانه سەرەڕای ناردنى 910 ملیار دینار بۆ مووچە، زیاتر لە 474 ملیاریش ده‌نێرێت بۆ پرۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌كان.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



