شێركۆ جەودەت: 14 ساڵە هاووڵاتیانی هەرێم بوونەتە قوربانی لەخۆبایی بوونی چەند دەستەوگروپێكی ناو حكومەت

شێرکۆ جەودەت
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم لە ژێرفشار و بەناچاری ڕازی بوو كە نەوتەكەی ڕاستەی حكومەتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ بكات، ئەمە بووەتە جێگای خۆشحاڵی هاووڵاتییان، شارەزایەكی بواری دارایی جەخت لەوەدەكاتەوە دەبوو 14 ساڵی پێش ئێستا هەرێمی كوردستان ئەم ڕیككەوتنەی واژۆبكردایە، بەڵام بەهۆی لەخۆبایی بوونی دەستەوگرپێكی ناو حكومەت دواجار لەژێرفشاردا نەوتی هەرێم ڕادەستی سۆمۆكرا.
د. شێركۆجەودەت، شارەزا لە كاروباری دارایی و ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی لیژنەی دارایی لەم خولەی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو ڕێككەوتنەی كە ئەمڕۆ لەنێوان حكومەتی عێراقی و حكومەتی هەرێم واژۆكرا بۆ ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم و فرۆشتنی نەوتەكەی لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە، دەبوو 14 ساڵ پێش ئێستا ئەو ڕێككەوتنە بكرایە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی لەخۆبایی بوون و گوێنەگرتنی گروپ و تاقمیكی ناو ئەم حكومەتە 14 ساڵە هاووڵاتیانی هەرێم بوونەتە قوربانی بەرژەوەندی ئەو چەند كەسە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم ڕێككەوتنە هەنگاوێکی باشە، بەڵام هەموو چارەسەركەش نییە، چونكە كەرتی نەوتی هەرێم ئاڵودەبووە بە گەندەڵی و ناشەفافی، چ لەڕووی بەرهەمهێناوە تا پرۆسەی فرۆشتن و دواجار دیارنەمانی داهاتەكەی، هاوكات كۆمەڵێك كۆمپانیای خۆسەپێنی ناوخۆیی سودیان لە كەرتی نەوت وەرگرتووە، بۆیە دەبێت كۆتایی بەم قۆرخكارییە بێت.
ئەو شارەزایەی بواری دارایی ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت لەداهاتوویەكی نزیكدا یاسای نەوت و گاز كە داواكارییەكی دەستورییە بێتەدی بەجۆرێك كە ئەم ڕێككەوتنەی تیادا ڕەنگبداتەوە و ببێتە چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ كەرتی نەوت و وزە لەنێوان هەرێم و بەغدا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


