راگرتنی هەناردەی نەوت 280 ملیۆن دۆلار زیانی بە هەرێمی کوردستان گەیاندووە

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەهۆی بەردەوامی ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ڕۆژانە بەدەیان ملیۆن دینار زیان بە ئابووری هەرێمی كوردستان دەگات، بەجۆرێك ڕۆژانە 28 ملیۆن دۆلار و لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردووشدا 280 ملیۆن دۆلار زیان بە ئابوری هەرێمی كوردستان گەیشتووە، ئابووری ناسێكیش پێی وایە كە سیاسەتی هەڵەی ئەم كابینەیەبوو ئەو زیانە زۆرە بەرهەرێمی كوردستان كەوتووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNزیانەكانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبێت، بەجۆرێك لە 25/3/2023 ەوە پرۆسەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە و تا ئەمڕۆ 4/4/2023 دەستنەكراوەتەوە بە هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت، لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان ڕۆژانە توانای زیاد لە 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهانی بكات.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەرێمی كوردستان ڕۆژانە زیاد لە 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، هەر بەرمیلێكیش بە 70 دۆلار فرۆشرابێت ئەوا داهاتی رۆژانەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە زیاد لە 28 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت، واتا مانگانە 840 ملیۆن دۆلار و ساڵانەش زیاتر لە 10 ملیار دۆلار دەبێت، بۆیە لەماوەی ئەم 10 ڕۆژەی كە فرۆشتنی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە هەرێمی كوردستان بڕی 280 ملیۆن دۆلار زیانی بەردەكەوێت.
عوسمان محەمەد، ئابووری ناس و شارەزا لەكاروباری دارایی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەم سیاسەتەی ئێستا لەلایەن ئەم كابینەی حكومەتەوە پەیرەودەكرێت هۆكار بووە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی ئەم زیانە ببێتەوە، چونكە دەكرا پێش دەرچوونی بڕیارەكەی دادگای پاریس هەرێمی كوردستان خۆی لەگەڵ بەغدا بگەیەشتایەتە ڕێككەوتن نەك بە ناچاری وەك ئەوەی ئێستا بینیمان حكومەتی هەرێم سەرجەم دۆسیەی نەوتی ڕادەستی عێراق كرد، بۆیە دەكرێت لەمەودوا زیاتر سود لە نەوتی هەرێم وەربگیرێت بەراورد بە ڕابردوو كە تاڕادەیەكی زۆر داهاتی نەوت نادیار بوو.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


