
SNN
– ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات کە لە میانیدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی دەکات.
رۆژی سێی ئەم مانگە فەرمانگەی راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کارنامەی دانشتنەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بڵاوکردبوویەوە, بەپێی کارنامەکە لە میانی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بۆ ساڵانی 2025,2024,2023 دەکرێت.
رۆژی دووی ئەم مانگە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، موحسن مەندەلاوی پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ سێ ساڵيتر رەوانەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
لە 13ی مانگی ئاداردا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی پەسەند کرد و رۆژی 17ی ھەمان ئەو مانگە رەوانەی ئەنجوومەنی نوینەرانی کرد.
پێشتر وتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی رایگەیاند: کە قەبارەی بوودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023دەگاتە 197تریلیۆن و 825 ملیار دینارە و کورتھێنان لە بوودجەی گشتیی ئەمساڵدا، 63تریلیۆن دینارە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش



