
SNN-
پەرلەمانی کوردستان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی هەڵبژاردن و راپرسی کردەوەو لە ئەمڕۆوە تا رۆژی 12ی نیسان ئەو کەسانەی دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەن سیڤییەکانیان بۆ پەرلەمان بنێرن.
لە راگەیەندراوێکدا پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لێژنەى تایبه‌ت به كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری دا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بکرێتەوە، لە ئەمڕۆوە تا 12ی نیسانی 2023، ئەو کەسانەی دەیانەوێ خۆیان بپاڵێون دەتوانێ سیڤییەکەی بۆ پەرلەمانی کوردستان بنێرێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سیڤی پێشکەش ده‌كه‌ن پێویستە بەپێی ماددەی (5) لە یاسای ژمارە ٤ی ساڵی 2014، ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدابێت:.
1- هاووڵاتیی كوردستان -عێراق بێ و به‌به‌رده‌وامی تێیدا نیشته‌جێ بێ.
2 – به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێت خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی بێت.
3 – ته‌مه‌نی له (30) سی ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
4 – خاوه‌ن ئه‌زموون بێت و توانا و ده‌ستپاك بێت و بێلایه‌نیی سه‌لمێنراوبێ.
5 – خاوه‌ن ڕه‌فتار و ڕابردوویه‌كی چاك بێت و به تاوانێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێت.
5 – به‌شداریی نه‌كردبێ له‌و تاوانانه‌ی كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه پیلانی بۆ داڕیژرابێت یان ئه‌نجام درابێ بۆ سه‌ركوتكردنی گه‌لی كوردستان و گشت گه‌لانی عێراق و هه‌روه‌ها به‌عسی نه‌بووبێت به گوێره‌ی یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2003.
7 – ئینیتمای بۆ هیچ پارتێكی سیاسی نه‌بێ له‌كاتی ئه‌ندامییه‌تیدا له ئه‌نجوومه‌ن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


