وەزارەتی تەندروستی ئامادەنییە دەرمان بۆ سلێمانی دابین بكات، بەڵام 50 تۆن دەرمان بۆ تورکیا دەنێرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەتایبەت نەخۆشخانەی هیوا بەدەست كەمی نەبوونی دەرمانەوە دەناڵێنن و وەزارەتی تەندروستیش ئامادەنییە دەرمانی پێویستی بۆدابین بكات، بەڵام هەر ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی بڕی زیاد لە 50 تۆن لە باشترین دەرمانی جۆراوجۆری ڕەوانەی توركیا كرد، خاوەن یەكێك لەكۆمپانیاكانی دابینكردنی دەرمانیش دەڵێت وەزارەتی تەندروستی ڕاستگۆنەبوو لەبەڵێنەكانی و چیدیكە ناتوانین بەردەوامبین لەدابینكردنی دەرمان.
ژیوار عەبدولڕەحمان، خاوەن كۆمپانیای دابینكردنی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بەڵێنانەی كە وەزارەتی تەندروستی پێی دابووین بەدابینكردنی پارەی دەرمان ڕاست دەرنەچوون چونكە تا ئێستا حكومەت پارەی ئەو دەرمانانەی بۆ دابیننەكردوین كە لەڕابردوودا بۆ نەخۆشخانەی هیوا و نەخۆشخانەكانی دیكەی سنووری پارێزگای سلێمانیمان دابینكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە چەندین جار ناڕەزایەتیمان دەربڕیوە كە ناتوانین بەم جۆرە بەردەوامبین لەدابینكردنی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا و نەخۆشخانەكانی دیكەی سنووری پارێزگای سلێمانی، بەڵام حكومەت بێباكە و تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە وەڵامێكی دڵنیاكەرەوەمان پێنەدراوە لەبارەی تەرخانكردنی پارە بۆ كڕینی دەرمان بۆیە ئێمەش ناتوانین لەوەزیاتر لەسەر ئەركی خۆمان دەرمان دابین بكەین.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNوەزارەتی تەندروستی چەندین جار بەڵێنیان بە كۆمپانیاكانی دابینكردنی دەرمان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی داوە كە پابەندن بە دابینكردنی پارەی كۆمپانیاكان، بەڵام تا ئێستا پابەندی بەڵێنەكانیان نەبوون، هاوكات لەساڵی ڕابردووشدا لەكۆی 30 ملیار دینار كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بۆكڕینی دەرمان تەرخانكراوە تەنها بڕی 12ملیار خەرجكراوە بۆ سلێمانی بەوهۆیەشەوە دەیان كۆمپانیای دابینكردنی دەرمان ئامادەنەبوون گرێبەستەكەیان بۆ دابینكردنی دەرمان بۆ نەخۆشخانەكان نوێ بكەنەوە.
دابیننەكردنی دەرمان و بودجە بۆ كەرتی تەندروستی سلێمانی بەتایبەت نەخۆشخانەی هیوا لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمەوە لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ لەلایەن (سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی بڕی 50 تۆن لەباشترین دەرمانی جۆراو جۆر بەناوی هاوكاری بۆ زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكەی توركیا ڕەوانەی ئەو وڵاتەكرا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


