چین دوای حەوت ساڵ ئێران و سعودیەی کۆکردەوە

0
333

SNN-

دوای حەوت ساڵ لە دابڕان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەمیر حوسێن عەبدوڵڵاھییان وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە لە پەکینی پایتەختی چین کۆبوونەوە و دەستپێکردنی هەنگاوەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان تاوتوێکرد.

رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویکردەوە، هەردوو وەزیرانی دەرەوەی سعودیە و ئێران لە دوای سێ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ یەکتر، پەکینی پایتەختی چینیان بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانیان لەپێناو بە ئەنجامگەیاندنی خاڵەکانی نێو رێککەوتنەکە هەڵبژاردوە.

هەردوولاش لە راگەیەنراوێکى هاوبەشدا هەردولا رایانگەیاندوە، رێککەوتون لەسەر کردنەوەی باڵیۆزخانە و قونسوڵخانەکانیان لە وڵاتەکانیان و دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانیەکانی نێوانیان .

کۆبونەوەکەی نێوان ئەو دوو وڵاتە بە یەکەم کۆبونەوەی ئاستی باڵای دیپلۆماسی دادەنرێت لە دوای دروستبونی گرژییەکانی نێوانیان بۆ ماوەی حەوت ساڵ.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this