“قوباد تاڵەبانی دەيويست دۆسیەی نەوت بەڕێككەوتن یەكلای بكرێتەوە نەك بە ناچاری”

0
328
شێروان میرزا، ئەندامی پێشووى لیژنەی دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN-عەلی حەمە سەعید

پەرلەمانتارێكی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق رايگەياند: لەدانوستانەكانی ساڵانی ڕابردوودا خواستی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی بوو دۆسیەی نەوت لەنێوان هەولێرو بەغدا بەڕێككەوتن یەكلای بكرێتەوە نەك بەناچاری.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو ڕێككەوتنەی كە ئێستا لەنێوان هەولێر و بەغدا كراوە دەبوو بەرلەچەند ساڵێك بكرایە بەجۆرێك كە لەسەرخواستی هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقیدا بووایە نەك لەژێرفشاری دادگا و بەناچاری هەرێم پابەند بكرێت بە ڕادەستكردنی نەوتەكەی و دواتریش ئەم ڕادەستكردنە بە شانازی وەسفبكرێت و بەدەستكەوتێكی گەورەی دابنێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ناكریت هەوڵەكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان و خودی ( قوباد تاڵەبانی ) جێگری سەرۆكی حكومەت لەبەرچاو نەگیرێت كە هەمیشە لەسەردانەكانی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی هەوڵی ئەوەی دەدا كە پرسی نەوت لەنێوان هەولێر و بەغدا بە یاسایی بكرێت و ڕێككەوتنی لەبارەوە بكرێت، بەڵام دیاربوو ئەوكات خواستێك هەبوو ڕێگەی نەدەدا ئەو هەوڵانەی جێگری سەرۆكی حكومەت بگاتە ئامانج.

وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشوو لەكاتێكدایە كە دوای زیاتر لە 10 ساڵ هەناردەی نەوت بەناوی ئابوری سەربەخۆوە بووە هۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم 32 ملیار دۆلار قەرزداربێت و چەندین مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم و بەسەدان ملیار دینار مووچەی فەرمانبەرانیش پاشكەوتكراوە و تا ئێستاش هیچ چارەنووسێكی ئەو مووچانە نییە، بەڵام لەدوای ڕادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیای سۆمۆ و حكومەتی عێراقی هیچ كام لەو بەرپرسانەی پارتی خۆیان ناكەن بەخاوەنی ئەو شكستانەی كە بەناوی ئابوری سەربەخۆوە بەسەر هەرێمی كوردستانیان هێناوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this