
باران و لافاو
SNN-
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە ناوەراستی هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەى نێوان ڕۆژى دووشەممە تا ڕۆژى هەینى هەفتەى داهاتوو شەپۆلێکى باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات، لە ئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و تورکیا شەپۆڵێکى باران بارین سەرجەمى ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە و رۆژى دووشەممە سەرەتا باران بارینى کەم لە ناوچەى جیاجیا دەبارێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژى سێشەمممە و چوارشەممە و شەپۆلی باران بارین بەهێز دەبێت بە گوێرەى نەخشەکانى بارانى پێشبینیکراو لەسەر ناوچەکەمان ئاستى دابارین بە شێوەى لێزمە باران و هەورە تریشقەو هەندێ کات بەرزبوونەوەى ئاستى ئاویش دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


