
گۆشتفرۆشێك له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN
نرخى گۆشتى سوور له هه‌رێمى كوردستان تا دێت به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌چێت به‌راورد به نرخه‌كه‌ى له پارێزگاكانى خواروو و ناوه‌ڕاستى عێراق.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى نیسان، چاودێرى بازرگانى كه‌ركوك نرخى گۆشتى سوورى له مانگى ره‌مه‌زاندا دیارى كرد، “كه بۆ كیلۆیه‌ك گۆشتى سوورى نه‌رمه 16 هه‌زار دیناره. هاوكات كیلیۆیه‌ك گۆشتى سوور كه ئێسقانى له‌گه‌ڵ بێت 12 هه‌زار دیناره. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى نرخى یه‌ك كیلۆ گۆشتى به‌رخ به 15 هه‌زار دینار دیارى كرا”.
چاودێرى بازرگانى كه‌ركوك له به‌یاننامه‌ى ئاشكرا كردنى نرخه‌كاندا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “هه‌ر قه‌سابێك سه‌رپێچى نرخه‌كان بكات و نرخى گۆشت به‌رزبكاته‌وه به تووندى سزا ده‌درێت”.
نرخى گۆشتى سوور له هه‌رێمى كوردستان به به‌راورد به نرخه‌كه‌ى له عێراق زۆر به‌رزه. به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “نرخى گۆشتى سوورى نه‌رمه له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان 21 هه‌زار دیناره”.
پێشتر فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لەوەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو له‌باره‌ى هۆكارى گرنبوونى نرخى گۆشتى سوور به SNNی راگەیاندبوو، “گرانبوونی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەكانی هەرێم چەند هۆكارێك لەخۆ دەگرێت، گرنگترینیان بەرز بوونەوەی نرخی ئالیكی ئاژەڵە بەجۆرێك لە ساڵانی ڕابردوو تۆنێك بە 250 هەزاردینار بوو، بەڵام لەمساڵدا تۆنێك جۆ كە دەكرێت بە ئالیكی ئاژەڵ گەیشتووەتە 650 هەزار دینار، بەوەش تێچووی بەخێوكردنی ئاژەڵ بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو نزیكەی لە %80 زیادیكردووە بۆیە خاوەن ئاژەڵەكانیش ناچارن بە نرخیكی زیاتر ئاژەڵەكانیان بفرۆشن و دواجاریش نرخی گۆشت بەرز دەبێتەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


